زمانی كوردی به‌ كورتی

فەرهەنگی کوردی ولیان

تەواوی ڕێزمانی کوردی لە یەک شوێندا

١. کەرەستەکانی زمانی کوردی

بۆ دروستبوونی زمانێکی تەواو، ئەم پلەبەندییە پێویستە:

دەنگ
پیت
بڕگە
وشە
گرێ
ڕستە
  • دەنگ: بچووکترین یەکەی ئاخاوتن.
  • پیت: وێنەی دەنگەکان لەسەر کاغەز.
  • بڕگە: چەند دەنگێک بەیەکجار لە دەم دێنە دەرێ (وەک: گو-ڵا-ڵە).
  • وشە: کۆمەڵە پیتێک واتایەکی تەواو دەدات.
  • گرێ: دوو وشە بەهۆی (ی) یەکدەگرن (وەک: ماڵی گەورە).
  • ڕستە: دەربڕینێکە لە بکەر و کار پێکدێت.

٢. بزوێن (Vowels)

بزوێنەکان جووڵە دەخەنە ناو وشەوە. لە زمانی کوردیدا ٨ پیتی بزوێن هەیە:

(ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ - بزرۆکە i)
بزرۆکە (i): پیتێکی بزوێنە کە لە ئەلفبێی ئارامیدا نانووسرێت بەڵام لە کاتی خوێندنەوەدا هەیە.
نموونە: من (min)، ژن (jin)، بردن (birdin).
دابەشبوونی بزوێنەکان:
- پیتی بزوێنی کورت: (ە، و، ی، بزرۆکە)
- پیتی بزوێنی درێژ: (ا، ۆ، وو، ێ)
پیتە ناوبەندەکان: تەنها دوو پیتی ناوبەند هەن (و، ی) کە هەندێک جار دەبنە بزوێن و هەندێک جار نا.

٣. ناو و بکەر (Noun & Subject)

ناو: وشەیەکە بۆ ناساندنی گیاندار یان بێگیان بەکاردێت وەک: کوردستان، بەهار.

بکەر (Subject): ئەو ناو یان جێناوەیە کە کارەکە ئەنجام دەدات.
نموونە: من لە کوردستان دەژیم. لێرەدا (من) بکەرە چونکە کاری ژیان ئەنجام دەدات.

٤. کار (Verb)

کار بریتییە لەو کردەوەیەی کە بکەر ئەنجامی دەدات.

کاری ڕابردوو
جۆری ڕابردوویاسانموونە
ڕابردووی نزیکقەدی چاوگڕۆیشت
ڕابردووی دوورقەد + بووڕۆیشتبوو
ڕابردووی تەواوقەد + ووە/یەڕۆیشتووە
ڕابردووی بەردەوامدە + قەددەڕۆیشت
کاری ڕانەبردوو: بۆ ئێستا یان داهاتوو بەکاردێت. (یاسا: دە + ڕەگی کار). نموونە: دواتر نان دەخۆم.
کاری داخوازی: فرمانە بۆ کەسی بەرامبەر. نموونە: بخۆ، مەخۆ.

٥. کاری تێپەڕ و تێنەپەڕ

  • کاری تێپەڕ: پێویستی بە (بەرکار) هەیە و جێناوی لکاوی (م، ت، ی) وەردەگرێت. (وەک: خوێندم).
  • کاری تێنەپەڕ: پێویستی بە بەرکار نییە. (وەک: خەوتم نەک خەوتمەوە).
پشکنین: وشەی (ئەوان) بخە پێش کارەکە؛ ئەگەر گونجا تێنەپەڕە. نموونە: (ئەوان ڕۆیشتن) .

٦. بەرکار، نیهاد و گوزارە

بەرکار: مەبەستی کارەکە ڕوون دەکاتەوە. (من سێوەکەم خوارد -> سێوەکە بەرکارە).

نیهاد: ئەو بەشەی ڕستەیە کە لێی دەدوێین. (فەرهاد زیرەکە -> فەرهاد نیهادە).

گوزارە: هەواڵێکە دەربارەی نیهاد. (زیرەکە -> گوزارەیە).

٧. چاوگ (Infinitive)

ناوی کارە و بە پیتی (ن) کۆتایی دێت. ٥ جۆری سەرەکی هەیە:

جۆری چاوگنموونە
واویچوون، بوون
دالیکردن، خواردن
یاییزانین، بینین
ئەلفسوتان، برژان
تاییبیستن، نووستن

٨. جێناو (Pronoun)

جێناوی سەربەخۆ

(من، ئێمە - تۆ، ئێوە - ئەو، ئەوان)

جێناوی لکاو
کۆمەڵەتاککۆ
کۆمەڵەی ١م، ت، یمان، تان، یان
کۆمەڵەی ٢م، یت، (×)ین، ن، ن
کۆمەڵەی ٣م، یت، ێت/اتین، ن، ن

٩. هاوەڵناو و هاوەڵکار

هاوەڵناو: وەسفی ناو دەکات (وەک: کوڕی زیرەک).

هاوەڵکار: وەسفی کار دەکات و دەبێتە ٥ جۆر:

  • کاتی: ئێستا، دوێنێ، سبەی.
  • شوێنی: لێرە، لەوێ، سەر، ژێر.
  • چۆنیەتی: بەپەلە، ئازایانە.
  • چەندێتی: زۆر، کەم، تۆزێک.
  • ڕێکخستن: پۆل پۆل، دەستە دەستە.

ئامادەکردنی فەرهەنگی کوردی ولیان © ٢٠٢٦

رێكه‌وت: Saturday, January 24, 2026